شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی شەممە، شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، به‌هۆی كاریگه‌ری دوو نزمه په‌ستانی ده‌ریای سوور و ناوه‌ڕاست بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی دەکەم، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، 5-4-2025، شەپۆلێکی باران و هه‌وره بروسكه‌ی توند، ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
گوتیشی: كاریگه‌ریی ئه‌م شهپۆلەی باران تاوه‌كوو دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌مه به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌پاشاندا كۆتایی پێ دێت، هەروەها شەپۆلی بارانەکە به‌هێزە و ڕەنگە تهرزەشی لەگەڵ بێت، هه‌ربۆیه به‌دوری نازانم لافاو له دۆڵه‌كاندا هەڵبسێت، به زۆرییش هێڵی نێوان سلێمانی و كه‌ركووك و ڕاپه‌ڕین و خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه دەگرێتەوە.
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەش دا، بڕی باران دیاری نه‌كراوه به‌ڵام كه‌مترین بڕی باران 10 ملمه و زۆرترین بڕ 48 ملم بارانه و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌شێكی زۆری ئه‌و بڕه بارانه ده‌بارێت. هەروەها پله‌كانی گه‌رما 3 بۆ 4 پله نزم دەبنەوە، پێش ده‌ستپێكی تاوه باران و هه‌وره بروسكه ئه‌گه‌ری چالاكی با هه‌یه به خێرایی 30 کم له کاتژمیرێکدا ڕه‌نگه تۆز و خۆل هەڵبکات.
سەربارەت بە خۆڵبارین، محەممەد کەمال ڕوونی کردەوە، ئه‌مساڵ به هۆی كه‌میی باران و وشكه‌ساڵی پێشبینی دەکرێت، له به‌شێكی زۆری باشووری ڕۆژئاوای عێراق تا سنووری كه‌ركووك و ده‌شتی هه‌ولێر و دهۆك، چالاكی با تونده‌كانی باشوور كارده‌كاته سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی تۆز و خۆل به ئاراسته‌ی كه‌ركووك و به‌شێكی گه‌رمیان و ده‌شتی هه‌ولێر، زیاتر وه‌ك له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم، بێگومان ئه‌مساڵیش دیارده‌ی خۆڵبارین لە هەرێم دەبێت.