غەززە.. 39 هه‌زار منداڵ، دایك یاخود باوكیان له‌ده‌ست داوه

ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه به‌وه ده‌كات نزیكه‌ی 39 هه‌زار منداڵی غه‌ززه دایك یاخود باوكیان له ده‌ست داوه؛ ده‌شڵێت له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 17 هه‌زاریان هه‌ردووكیانیان له ده‌ست داوه.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژی منداڵانی فه‌ڵه‌ستینی كه ده‌كاته 5ـی نیسانی هه‌موو ساڵێك، ڕایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ، 50 هه‌زار و 21 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، كه له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 17 هه‌زار و 954ـیان منداڵن و 274ـی دیكه‌یش له ژێر بۆردمانه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا له دایك بوونه و كوژراون.
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 876 منداڵی ته‌مه‌ن خوار یه‌ك ساڵی كوژراون، هه‌روه‌ها 17ـی دیكه‌یان به‌هۆی سه‌رماوه و 52ـی دیكه‌یشیان به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
ده‌زگای ناوه‌ندیی ئاماری فه‌ڵه‌ستینی باسی له‌وه‌ش كردووه، نزیكه‌ی 39 هه‌زار منداڵی غه‌ززه دایك یاخود باوكیان له ده‌ست داوه و له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 17 هه‌زاریان هه‌ردووكیانیان له ده‌ست داوه.