دەرباز کۆسرەت: كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌رێنین

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی نه‌ورۆز و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاون؛ ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌كان دوای كۆتاییهاتنی پشووه‌كان، ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنفراسنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت بوو به ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی دیدگه‌ی هاوبه‌ش و ته‌واو كراوه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سووڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا گفتوگۆ له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كان تاوه‌كوو ئێستا ئه‌رێنین. گوتیشی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م درێژه‌ی كێشاوه، به‌ڵام به پێویست زانراوه پرۆسه‌كه زۆر ورد بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی كێشه سیاسی و كارگێڕییه‌كان نه‌بنه‌وه.
یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامی شاندی دانوستنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان، لە کۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی سیاسی باش لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان ئەنجام دراوە، ڕاستەوخۆ دوای جەژن گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.
پشتیوان سادق گوتیشی: ئومێد دەکرێت بە ئەرێنی کارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەڕێوە بچێت، پارتی و یەکێتی بەشێوەی سەرەکی و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداریی پێکهێنانی حکوومەت دەکەن.