پزیشكیان: شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام له به‌رگریكردن دوودڵ نین

سه‌رۆكی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر ئاڵۆزییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، ناخوازن له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك شه‌ڕ بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، تاران بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره ئاڵۆزییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێز له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانه.
سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ نادات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك بكات، به‌ڵام له به‌رگریكردنیش دوودڵ نییه.
مه‌سعود پزیشكیان گوتووشیه‌تی: "لە سیاسەتی بەرگری و ئاسایشی ئێمەدا جێگەیەک بۆ بەکارهێنانی نائاشتییانەی وزەی ئەتۆمی نییە."