سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندی بە شازادەی جێنیشینی سعوودیەوە کرد

محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعوودیە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی کۆماری ئێران، پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعوودیە بڵاویکردەوە، شازادەی جێنشینی سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێگەیشتووە و لە پەیوەندییەکەدا "باسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کردووە و پێداچوونەوەیان بە کۆمەڵێک بابەتدا کردووە کە هاوبەشن".

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پزیشکیان ڕایگەیاندووە "تاران بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ ئاڵۆزییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێز له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێك ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌."

سه‌رۆكی ئێران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ نادات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك بكات، به‌ڵام له‌ به‌رگریكردنیش دوودڵ نییه‌، چونکە ئامادەیی و تواناکانمان لەو بارەوە لە بەرزترین ئاستدایە.

مه‌سعود پزیشكیان ڕاشیگەیاندووە "لە سیاسەتی بەرگریی و ئاسایشی ئێمەدا جێگەیەک بۆ بەکارهێنانی نائاشتییانەی وزەی ئەتۆمی نییە."

هەروەها سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گوتیشی: دڵنیام وڵاتانی ئیسلامی، بە هاوکاریی پێکەوەیی، دەتوانن بە باشترین شێوە ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا بەدەست بهێنن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment