سوودانی: عێراقمان لە خزاندنە نێو شەڕ و ململانێ ڕزگار کرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێ: لە ناوخۆ و دەرەوە هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ نێو شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەدرا، بەڵام نەمانهێشت و عێراقمان ڕزگارکرد، دەشڵێت: ناکرێت چیتر عێراق تەنیا پشت بە کەرتی نەوت ببەستێت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی 4ی نیسانی 2025، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لەگەڵ بەشێک لە شێخ و سەرۆک هۆزە عەشایەرەکانی پیکهاتە جیاوازەکان کۆبووە و پێی ڕاگەیاندوون، ناکرێت وڵات تەنیا ئومێد لەسەر کەرتی نەوت هەڵچنێت، لە کاتێکدا عێراق خاوەنی چەند سەرمایە و پێکهاتەیەکی دیکەی وەک کشتووكاڵ، پیشەسازی و گەشتوگوزارە.
سوودانی گوتوویەتی: عێراق لە ڕووی هەڵکەوتەوە تایبەتمەندییەکی جوگرافیای هەیە و ڕێڕهوێكی گرنگی بازرگانییه، هەربۆیه پرۆژهی ڕێگەی گهشهپێدانمان ڕاگهیاندووه، بەو پێیە خاوەنی توانا و چەندین ماددەین، دەتوانین بەرەنگاری ئالنگارییەکانی ببینەوە و ناكرێت داهاتووی وڵات، تەنیا به نهوتهوه ببهستینهوه.
ههروهها ڕایگەیاندووە، كار بۆ گواستنهوهی غاز بۆ وێستگهكانی بەرهەمهێنانی كارهبا دهكهنەوە و خواستێکی ڕاستەقینەش بۆ چاکسازی هەیە و بە گوتەی خۆی قۆناغێكی باشیان لەمبارەوە بڕیوە.
سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ئەم دۆخەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، گەورەترین تاقیکردنەوە بوو بۆ حکوومەت، کە چۆن مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکاندا بکات، هەرچەندە دهیانویست عێراق پهلكێشی شهڕ و ململانێ بكهن و لە ناوخۆشدا هەندێک دەنگ و هەڵچوون هەبوو بۆ ئەوەی عێراق بخزێننەوە نێو شەڕ و ململانێکان، بەڵام نهمانهێشت عێراق بخزێته گۆڕهپانی شهڕ و ململانێ.