ئەمەریکا لە 19 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 300 هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حووسییه‌كان

سه‌كۆیه‌كی مێدیایی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 300 هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حووسییه‌كان؛ ده‌شڵێت، پارێزگای سه‌عده كه شوێنی سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه‌یه زۆرترین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، سه‌كۆی "یه‌مه‌ن فیوچه‌ر" به پشتبه‌ستن به زانیاریی حووسییه‌كان ئاشكرای كردووه، ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 19 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له 300 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر پێگه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی حووسییه‌كان.
سه‌كۆی "یه‌مه‌ن فیوچه‌ر" ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پارێزگای سه‌عده كه شوێنی عه‌بدولمه‌لیك حووسی، سه‌كرده‌ی حووسییه‌كانه به 124 هێرش، زۆرترین هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
یه‌مه‌ن فیوچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه‌دا 87 هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نعا و 44ـی دیكه‌یشیان كردووه‌ته سه‌ر پارێزگای حوده‌یده.
ئه‌و سه‌كۆیه ده‌شڵێت، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 19 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پارێزگای عیمران، 19ـی دیكه بۆ سه‌ر پارێزگای مه‌ئره‌ب، 15 بۆ سه‌ر جه‌وف، 11 بۆ سه‌ر به‌یزا، 8 بۆ سه‌ر حیججه، 5 بۆ سه‌ر زمار و یه‌ك هێرشیش بۆ سه‌ر ئیب.