بەرپرسێکی ئیسرائیل: نامانه‌وێت توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان جێگیر بێت

به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نایانه‌وێت له سووریا ململانێ له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نایانه‌وێت توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانیان جێگیر بێت.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ـی گوتووه، ئیسرائیل نایه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا له سووریا بكه‌وێته ناو ململانێ و ئاڵۆزی.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا بكه‌ونه ناو ململانێ، به‌ڵام ناشیانه‌وێت ببینن توركیا له‌سه‌ر سنووره‌كانیان جێگیر بێت. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌موو ڕێگه‌كان له ئارادان.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل ڕاگەیاند، کردەوەکانی ئیسرائیل لە سووریا ڕێگا بۆ ناسەقامگیری داهاتووی ناوچەکە خۆش دەکات، گوتیشی، تورکیا نایەوێت هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئیسرائیل لە سووریادا ڕوو بدات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر ئیدارەی نوێی دیمەشق دەیەوێت "لێکتێگەیشتن" لەگەڵ ئیسرائیل بكات، ئەوە کاروباری خۆیانە و پەیوەندیی بە تورکیاوە نییە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئیدارەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، هاوپەیمانێکی نزیکی تورکیایە.
لێدوانی فیدان لە کاتێکدایە، مێدیای فەرمی سووریا ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بەچڕی بۆمبارانی دیمەشق و فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازیی لە حمس کردووە.