ژمارەی مردووانی بوومەلەرزەکەی میانمار 3350 کەسی تێپەڕاند

میدیاکانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە،05 ـی نیسان 2025، بڵاویان کردووەتەوە، ژمارەی مردووانی بوومەلەرزەکەی میانمار، گەیشتە 3354 کەس.

بەگوێرەی میدیاکان، ژمارەی مردووانی بوومەلەرزکەی میانمار گەیشتووەتە 3354 کەس، هەروەها 4850 کەسیش برینداربوونە و 220 کەسیش بێسەروشوێنن.

ڕێکخراوە فریاگوزارییەکان دەڵێن، ژمارەی ڕاستەقینەی بێسەروشوێنان زۆر لەو ژمارەیە زیاترە کە بەفەرمی ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو 28ـی ئاداری 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی ڕێختەر ناوەندی میانماری هەژاند، کە دانیشتووانی پێنج وڵاتی دراوسێ هەستیان پێ کرد بەتایبەت تایلاند، کە ژمارەیەک هاووڵاتی تێیدا گیانیان سپارد.