پەرلەمانتارێک: له بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه لە عێراق سزادان هەیە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه سزا هه‌یه و ده‌شڵێت، ئه‌م دیارده‌یه نوێ نییه؛ هاوكات داوای بانگهێشتكردنی وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات بۆ په‌رله‌مان.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، نیسان عه‌بدولره‌زا زایر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له عێراق سزا هه‌یه و ئه‌م سزایه‌یش نوێ نییه و چه‌ندین جاریش به زه‌قی دووباره ده‌بێته‌وه.
نیسان عه‌بدولره‌زا زایر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌م باره‌وه گوێ له داواكاری و بانگه‌وازه‌كان ناگرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق داوایشی له په‌رله‌مان كرد، بانگهێشتی شه‌مه‌ری بكه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانیان له باره‌ی ئه‌م دیارده‌یه و پێشێلكارییه‌كان كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن.