وەزیری گەیاندنی عێراق: داوامان لە پەرلەمان کردووە تیک‌تۆک قەدەغە بکات

وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات داوایان له په‌رله‌مان كردووه تیكتۆك قه‌ده‌غه بكات؛ ده‌شڵێت، داخستنی تیكتۆك داواكاری زۆربه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانه.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، هیام یاسری، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ڕایگه‌یاند، داخستنی پلاتفۆرمی تیكتۆك له عێراق له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه له عێراق.
هیام یاسری جه‌ختی كرده‌وه، داخستنی پلاتفۆرمی تیكتۆك داواكاریی زۆربه‌ی خێزانه عێراقییه‌كانه به‌و پێیه‌ی زیانی زۆری به شیرازه‌ی خێزانه‌كان گه‌یاندووه.
وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوایان له په‌رله‌مانی عێراق كردووه تیكتۆك دابخات، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری لێ نه‌داوه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 25ـی ئاداری 2024، هیام یاسری له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ ڕاگرتنی پلاتفۆرمی تیكتۆك له عێراق. گوتیشی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن، پێویستیان به پشتیوانی په‌رله‌مان هه‌یه.
هیام یاسری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ره‌كانی عێراقی بۆ پێگه و وێبسایته پۆڕنۆكان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2023 زیاتر له نیو ملیار بووه. ڕوونیشی كردبووه‌وه، ئه‌و ژماره‌یه له مانگی شوباتی ساڵی 2024ـدا بۆ 89 ملیۆن سه‌ردانیكه‌ر دابه‌زی بوو.
ڕۆژی 14ـی ئاداری 2024، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به ڕاگرتن و داخستنی ئه‌و پێگه و وێبسایت و تۆڕانه‌ی ئه‌نته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌ده‌ر له ڕه‌وشت و ئادابی گشتی و دژ به كتێبه پیرۆزه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و سێمبوڵه‌كانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و خراپه‌كاری به‌گشتی له‌ناویشیاندا هاوڕه‌گه‌زخوازی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر ڕۆژی 5ـی تشرینی دووه‌می 2022، وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدراڵ بڕیاری دا، زیاتر له 400 وێبسایتی سێكسی بلۆك بكات. هاوكات له‌سه‌ر راسپارده‌ی هیام یاسری، تیمێكی ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره پێك هێنرابوو.