حوسێن سەلامی: به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان خۆڕاگره

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگده‌گه‌یه‌نێت، كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ شه‌ڕێكی ناوێت، به‌ڵام خۆیشی بۆ هه‌ر شه‌ڕێك ئاماده كردووه؛ به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق و شوێنه‌كانی دیكه خۆڕاگره.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ شه‌ڕێكی ناوێت، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ هه‌ر شه‌ڕێك كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
حوسێن سەلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌زانن چۆن به‌سه‌ر دوژمن سه‌رده‌كه‌ون و هه‌رگیز بۆ دواوه ناكشێنه‌وه و به‌رگریی ده‌كه‌ن.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر وا بیر بكرێته‌وه، ئێران، حزبوڵڵای لوبنان و فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ن دوژمنه‌وه زیانیان پێ نه‌گه‌یشتووه، لەگەڵ لۆژیکی شەڕدا ناگونجێت.
حوسێن سەلامی هه‌روه‌ها گوتی، به‌ره‌ی مقاوه‌مه له عێراق، یه‌مه‌ن و لوبنان به‌رانبه‌ر دوژمن خۆڕاگره.