ڕۆژنامەیەک: حووسییه‌كان خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌فریقا و له ئیسرائیل نزیك بوونەتەوە

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حووسییه‌كان خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌فریقا و له ئیسرائیل نزیك ده‌بنه‌وه؛ ده‌شڵێت، هه‌رگیز پێشبینیكراو نه‌بووه حووسییه‌كان ئه‌م مانۆڕه بكه‌ن.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت"ـی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، حووسییه‌كان به‌ره‌و ئه‌فریقا كشاون و خۆیان له ئیسرائیل نزیك كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كاریگه‌رییه‌كانی سنووردار بووه.
ئه‌و ڕۆژنامه ئیسرائیلییه باسی له‌وه‌ش كردووه، حووسییه‌كان چه‌كیان بۆ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقایی گواستووه‌ته‌وه، كه به لای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌رگیز پێشبینیكراو نه‌بووه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست ده‌كات.
یه‌دیعوت ئه‌حرۆنۆت ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، حووسییه‌كان خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌وه ناوچه‌ی مله‌ی ئه‌فریقی كه جیبۆتی، سۆماڵ، پۆنتلاند، ئه‌ریتیریا و ئه‌سیوپیا له خۆ ده‌گرێت و ئامانجیشیان نزیكبوونه‌وه‌یانه له ئیسرائیل و گه‌مارۆدانی ئیسرائیل له كه‌ناراوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سوور و هاوكات گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، حووسییه‌كان له وڵاتانه‌ی پێگه‌ی خۆی لێ قایم كردووه، په‌یوه‌ندیی به ڕێكخراوه سوننییهكانهوه كردووه، بۆ نموونه له سۆماڵ په‌یوه‌ندی و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی گه‌نجانی سوننه كه سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا دروست كردووه و هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه.