عێراق چەند ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی دەگرێتەبەر

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌باره‌ی سه‌پاندنی باجی پێناسی گومرگی و چوار ڕێكار له‌م باره‌وه ده‌رده‌كات.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆ بووه‌وه و تێیدا تاتوێی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرا له‌باره‌ی سه‌پاندنی باجی پێناسی گومرگی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا چوار ڕێكار بگیرێته به‌ر.
ڕێكاری یه‌كه‌م تایبه‌ته به پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییە هاوبەشەکان، لە میانی کردنەوەی ده‌روازه و ده‌ره‌چه بۆ دابەشکەر و دەزگا بازرگانییە ئەمه‌ریکاییەکان، چالاککردنی دەزگا بازرگانییە عێراقییەکان، و مامەڵەی بازرگانیی ڕاستەوخۆ لە نێوان سێکتەرەکانی هاوشێوه‌كانی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا.
هاوكات ڕێكاری دووه‌م په‌یوه‌سته به كار كردن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی بانکی لە نێوان کەرتی بانکی و دارایی لە عێراق و ئەمه‌ریکا، بە شێوەیەک بەدیهێنانی بەرژەوەندیی ئابووریی هاوبەش مسۆگەر بکات.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به ڕێكاری سێیه‌م تیمی دانوستانکار لەگەڵ لایەنی ئەمه‌ریکی بۆ پێداچوونەوە بە بنه‌ماكانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکا، بە ئامانجی باشترکردنی، و دڵنیابوون لە بونیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگی ئابووری و بازرگانیی کە گەرەنتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولا بکات، ڕاده‌سپێرێت.
له كۆتاییشدا داوای له وه‌زاره‌ته‌كانی دەرەوە، دارایی و بازرگانی كردووه لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، گفتوگۆیەک لەگەڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون لە به‌هێزی پەیوەندییە بازرگانییەکان، چاودێریکردنی بازاڕە داراییەکان.
پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر 180 وڵات واژۆ کرد. ئاماژەشی دا، ئەورووپا لە کاتێکدا هیچ بەرهەمێکی ئەمەریکا هاوردە ناکات، کەچی گومرگیان بەسەر ئێمەدا سەپاندووە، بۆیە بە ڕێژەی 20% گومرگ بەسەر ئەورووپا دەسەپێنن.