عراقچی: وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ پەیامەکەی ترەمپ دەرفەتی دیپلۆماسی پاراست

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران

سەەرەڕای هەڕەشەکان و پەرەسەندنی وەڵامدانەوەی لێدوانی نێوان هەردوو وڵات، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانوستان دووپات کردەوە.

لە لێدوانەکانیدا ڕوونی کردەوە "وەڵامی تاران بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا یەک دەگرێتەوە و دەرفەتی دیپلۆماسی پاراستووە."

بەڵام ئەو پێی وابوو دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک کە پابەندی هەڵوێستی دژبەیەک بێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بکات، هیچ سوودێکی نییە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، عراقچی ئاماژەی بەوە دا، وڵاتەکەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و هەڵگرتنی سزاکان، لەسەر بنەمای لۆجیکی دروستکردنی متمانە.

هەروەها مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا بە پێی یەکسانی، نەک وەک هەڕەشەیەک، دووپات کردەوە.

لە کاتێکدا سوپای پاسداران دووپاتی کردەوە، ئامادەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی، بەڵام بە دوای شەڕدا ناگەڕێن.

 
Fly Erbil Advertisment