ئابووریناسانی عێراق سەبارەت پێناسی گومرگیی ئیدارەی ترەمپ، بوونەتە دوو بەرە

ئابوورییناسان و پسپۆڕان لەبارەی سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بوونەتە دوو بەرە، بەشێكیان لەو باوەڕدان تێچووی باجەكە، كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە ئەستۆی دەگرن، بەڵام بەرەكەی دیكەی دەڵێن، نەخێر ئەو باجە كاریگەریی لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبیلی ئەمەریكی دەبێت. 

د. قاسم سەلام، شارەزای ئابووری بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەگەر باج لەسەر نەوتی هەناردە كراو بۆ ئەمەریكا بسەپێنرێت، ئەوا ئەمەریكاییەكان تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرن، ڕێژەی 39% كە لەسەر عێراق سەپێنراوە كاریگەری زۆری نابێت، لەبەرئەوەی هەناردەی كەلوپەل بۆ ئەمەریكا زۆر كەمە."

عەلا حوسێنی، چاودێر دەڵێت: عێراق هاوشێوەی هەر وڵاتێكی دیكە كاریگەریی باجی لە لەسەر دەبێت، كاتێك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. ئێستا نەوت هەناردەی ئەمەریكا دەكات و بەشێك لە پارەكەی لەوێ دەمێنێتەوە، هەروەها كاریگەریی لەسەر بازاڕی ئۆتۆمبیلی ئەمەریكی  دەبێت، چونكە یەكێكە لەو شتانەی بڕیارەكەی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.

ژماریەك لە شارەزایانیش دەڵێن: سەپاندنی ئەو ڕێژەی زۆرەی باج لە سەر عێراق، بەهۆی ئەوەیە لە بەرە یان هاوپەیمانیی ئێرانە، لەكۆتاییدا  ئەمە یەكێكە لە ڕێگاكانی سزادانی ئابووریی.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment