ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان كردبووه سه‌ر كچێكی ئه‌ڵمانی سزا دران
ژماره‌یه‌كیان عێراقین
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا، سزای زیندانی به‌سه‌ر 10 كه‌سدا سه‌پاند، كه زۆربه‌یان په‌نابه‌رن و تۆمه‌تبار كراوون به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا له ساڵی 2018.
دادگای هه‌رێمی فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه به پێنج ساڵ و نیو سزا بدات و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش به سێ تا چوار ساڵ سزا دران و دوو تۆمه‌تباری دیكه‌ش سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزاكه راگیراوه.
دادگا رایگه‌یاندووه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه مادده‌ی بێ هۆشكاریان كردووه‌ته خواردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كه و دواتر بردوویانه‌ته شوێنێكی دیاریكراوی خۆیان و ده‌ستدرێژی به كۆمه‌ڵیان كردووه‌ته سه‌ر و دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بوونه له تاوانه‌كه‌یان.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه 8 كه‌سیان په‌نابه‌ری سووریا‌ن و ئه‌وانی دیكه‌یان عێراق و ئه‌فغانستانین.