پاپا فرانسیس لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە بە ئاشکرا دەرکەوتەوە

پاپای ڤاتیكان دوای دوو هه‌فته له ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، بۆ یه‌كه‌م جار به ئاشكرا له گۆڕه‌پانی قدیس بوتڕس ده‌ركه‌وته‌وه و سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان دوای دوو هه‌فته له ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، بۆ یه‌كه‌م جار به ئاشكرا له گۆڕه‌پانی قدیس بوتڕس له ڤاتیكان ده‌ركه‌وته‌وه.
پاپا له‌سه‌ر كورسییه‌كی جووڵه‌دار ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكێكی زۆر له پێشوازیدا بوون. پاپا له ڕووی ته‌ندروستی به‌راورد به ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌می له 23ـی ئاداردا، باشتر ده‌ركه‌وته‌وه.
پاپا فرانسیس چه‌ند قسه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌بووان كرد و سوپاسی كردن و هیوای یه‌كشه‌ممه‌یه‌كی پیرۆزی بۆ خواستن.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان دوای ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه پێكناكۆكه‌كانی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كرد بوێری خۆیان نیشان بده‌ن ئاگربه‌ست بكه‌ن.
پاپا فرانسیس هه‌روه‌ها گوتی، دۆخی مرۆیی له عه‌ززه به ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدار گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌ك په‌له بكه‌ن له ڕێككه‌وتن.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ڤیكتۆر مانوێل فێرناندێز، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی بیروباوه‌ڕ له ڤاتیكان گوتی، پاپا فرانسیس به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ته‌ندروستی باشتر ده‌بێت و تا ئێسته‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه سبه‌ی به‌شداری له نوێژی "ته‌بشیر" بكات.
سێشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2025، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پێویستی به چاره‌سه‌ری چڕ هه‌یه.
پاپای ڤاتیکان تەمەنی 88 ساڵە، لە 14ـی شوباتەوە بەهۆی هەوکردنێکی توند لە هەردوو سییەکانی، لە نەخۆشخانەی گێمێلی خەوێنرا، بەشێک لە میدیاکانی ڤاتیکانیش باسیان لەوە كرد، ئەگەر هەیە پاپا به‌هۆی ناجێگیری ته‌ندروستییه‌وه دەست لەکار بکێشێتەوە.