حه‌ماس: به‌ڵگه‌كانی ئیسرائیل له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ئێران به هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر ڕاست نین

به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ناوه‌رۆكی نامه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ده‌ڵێت، نامه‌ی حه‌ماسه بۆ ئێرانی ناردووه و داوای پاره‌داكردنی لێ كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، كه ییسرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نامه‌ی هه‌ر یه‌ك له یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و محه‌ممه‌د زه‌یف، فه‌رمانده‌ی گشتیی كه‌تیبه‌كانی قه‌سسامی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماسه و بۆ ئێرانیان ناردووه و داوای بڕی 500 ملیۆن دۆلارییان لێ كردووه بۆ هێرشه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس بۆ كه‌ناڵی "العربیة" جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، شێوه و ناوه‌رۆكی نامه‌كه ته‌واو ناڕاست و نامۆیه. گوتیشی، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كاتس له باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان حه‌ماس و ئێران بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، دوورن له ڕاستییه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، ییسرائیل كاتس له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی هه‌واڵگری له فیرقه‌ی "ئه‌مشۆت"، به‌ڵگه‌یه‌كی خسته ڕوو كه گوایه نامه‌ی زه‌یف و سینواره بۆ ئێرانیان ناردووه و داوای بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان كردووه بۆ وێرانكردنی ئیسرائیل.
كاتس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یان له تونێله‌كانی حه‌ماس له غه‌ززه ده‌ست كه‌وتووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل گوتیشی، سه‌عید ئیزدادی، سه‌رۆكی لقی فه‌ڵه‌ستینی سوپای پاسدارانی ئێران له وه‌ڵامی زه‌یف و سینوار گوتوویه‌تی: "ئێران سه‌ره‌ڕای باری خراپی ئابووری و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، به‌ڵام له پارداركردنی حه‌ماس به‌رده‌وام ده‌بێت."