كه‌تیبه‌كانی قه‌سام: چه‌ند مووشه‌كێكمان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد
كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایده‌گه‌یه‌نێت له وه‌ڵامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی شاری ئه‌سدوودی ئیسرائیلی كردووه؛ هاوكات میدیای ئیسرائیلی ده‌ڵێت، چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، كه‌تیبه‌كانی قه‌سامی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، له وه‌ڵامی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له دژی هاووڵاتییانی غه‌ززه، چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی شاری ئه‌سدوودی ئیسرائیلی كردووه.
سوپای ئیسرائیل له لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاندووه، توانیویانه ده‌ستنیشانی 10 مووشه‌ك بكه‌ن كه له غه‌ززه‌وه هه‌ڵدراون و زۆربه‌یان پووچه‌ڵ كردوونه‌ته‌وه.
هاوكات شاره‌وانی عه‌سقه‌لان ئاماژه‌ی به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی چه‌ند مووشه‌كێك كردووه له شاره‌كه و گوتوویه‌تی، زیانی به موڵك و ماڵی هاووڵاتییانی شاره‌كه گه‌یاندووه و ئه‌گه‌ری برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك ده‌كرێت، به‌ڵام مێدیای ئیسرائیل ده‌ڵێت، سێ كه‌س بریندار بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و مووشه‌كانه ئه‌و ڕاستییه‌یان بیر ده‌خاته‌وه و پێداگریان ده‌كات كه ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببه‌ن.