جیهان.. ساڵانە 300 هەزار ئافرهت بەهۆی دووگیانییهوه دهمرن

بەگوێرەی ئامارە تەندروستییەکان لە جیهاندا ساڵانە 300 هەزار ئافرهت بەهۆی دووگیانیییهوه دهمرن، ئەمە جگە لەوەی دوو ملیۆن منداڵ لە مانگی یەکەمی لەدایکبوونیان دەمرن.
دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025، عومەر سورچی، پزیشک له هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هەر وەک چۆن خواردن و خواردنەوە ڕۆژانە بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە، بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشت هەبێت، پێویستە هەموو کەسێک ڕۆژانە کاتژمێرێک به پێ بڕوات.
ئەو پزیشکە باس لەوەش دەکات، کێشی زۆر، کێشە بۆ جەستە دروست دەکات و دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی. بۆیه بهتایبهتی ئافرهتانی دووگیان پێویسته گرنگی به جهستهیان بدهن و له كاتی دووگیانیدا بۆ ڕۆژانه بۆ ماوهیهك به پێ بڕۆن
هەربۆیە پزیشکان کوتانی منداڵان لە سەرەتایی تەمەنیان وەک بەرگرییەک باش دادەنێن بۆ تەندروستی منداڵان و لە هەرێمی کوردستانیش ساڵانە چەندین هەڵمەتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی ئامارەکان لە ٪90 منداڵەکان کوتانیان بۆ دەکرێت.
پزیشکان باشترین چارەسەریش خۆ پارێزی لە قەڵەوی دادەنێن، چونکە قەڵەوی هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی.