جه‌دعوون ساعر: نامانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له سووریا بكه‌ین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، به وردی چاودێری ڕۆڵی توركیا كه نیگه‌رانكه‌ره له سووریا ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، نایانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له سووریا بكه‌ن.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، جه‌دعوون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نایانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له سووریا بكه‌ن، به‌ڵام ئامانجیانه ڕێگه له تیرۆر بگرن له‌سه‌ر سنووره‌كانیان.
جه‌دعوون ساعر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ئایینده‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌بێت و بڕیاری سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیاریی ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باسی له‌وه‌ش كرد، به وردی چاودێری ڕۆڵی توركیا كه نیگه‌رانكه‌ره له سووریا ده‌كه‌ن. گوتیشی، ئه‌و ڕۆڵه‌ی توركیا له سووریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، جه‌دعوون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی سنووره‌كانی سووریا و ده‌روازه‌ی قونه‌یتیره و باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری ڕێگری له پێكدادان (ئه‌ندۆف)ـی كردووه.
جه‌دعوون ساعر جه‌ختی كردبووه‌وه، ئیسرائیل بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی دانیشتووانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان چالاك ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته دیار نییه بارودۆخی سووریا كه‌ی و چۆن سه‌قامگیر ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتبووی، باشتر وابوو چه‌ند شتێك له ڕووی پراكتیكه‌وه ببینێت، بۆ نموونه چالاكی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی سووریا بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دژی نشینگه‌ی جووه‌كان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هه‌ر هه‌ڕه‌شه و دوژمنكارییه‌كی دیكه له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل.