کۆشکی سپی: کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ترەمپ و ناتانیاهۆ هەڵوەشایەوە

ترەمپ و ناتانیاهۆ ئەرشیف
ترەمپ و ناتانیاهۆ ئەرشیف

ناتانیاهۆ دوای سەردانیکردنی هەنگاریا، درەنگانی شەوی یەکشەممە، بە سەردانێک گەیشتە واشنتن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەدان، بڕیاربوو دوای کۆبونەوەکە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەردوولا بکرێت.

دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025،  بنامین ناتانیاهۆ لە کۆشکی سپی و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە بڕیاربوو، دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیی ڕۆنامەوانیی نێوانیان بکرێت، بەڵام کۆشکی سپی ڕایگەیاند: کۆنگرەکە هەڵوەشایەوە.

ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لەو گفتوگۆیەدا باس لە پرسی ئەو بارمتە ئیسرائیلییانە دەکرێت کە ماوەی 18 مانگە لە غەززە دەستبەسەرن، بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە غەززە، هەروەها باجی گومرگی سەر ئیسرائیل".

پێشتریش پێگەی ئاکسیۆسی ئەمەریکایی ئاشکرای کردووە، ڕۆژی دووشەممە، 07-04-2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆ دەبێتەوە.

بە گوێرەی هـــــەمان سەرچاوە، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەمەریکا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە، ئەمە لەگەڵ پرسی شەڕی غەززە و دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە.

ئەو پێگە ئەمەریکییە باسی لەوەش کردووە، ناتانیاهۆ دەیەوێت لەبارەی چۆنییەتی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕێک بکەوێت لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان.

ئەمە دووەم سەردانی ناتانیاهۆیە بۆ ئەمەریکا لەوەتەی ترەمپ بووەتەوە سەرۆک. سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، بۆ جاری یەکەم سەردانی واشنتنی کردبوو. 

لەلای خۆیەوە عیسا حەسەن پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن ڕایگەیاند: بڕیاربوو کۆنگرەکە کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ بەکاتی واشنتن و 9:30 بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە لابردنی ٪17 پێناسەی گومرگییەکان کە ئەمەریکا بەسەر 90وڵاتدا سەپاندوویەتی و ئیسرائیلیش یەکیکە لەو وڵاتانە.

لەساڵی 1985 ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕیککەوتنێکی بازرگانی ئازادیان کرد واژووکرد و لە ٪98 ئەو کاڵایانەی لەنێوانیان بازرگانی پێوەدەکرێت هیچ پێناسەی باجی گومرگی لەسەر نەبووە.

پەیامنێری کوردستان24 باسی لەوەش کرد، شەڕی ‌غەززە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوانیانە.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment