بۆ یەکەم جار بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بودجەی داهاتووی وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) دەگاتە یەک تریلیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، پیت هێگست، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' نووسیویەتی "بەم نزیکانە، بۆ یەکەم جار بودجەی وەزارەتی بەرگری دەگاتە یەک تریلیۆن دۆلار، سوپاس سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ئەمەش بەخێرایی سوپاکەمان دادەمەزرێنێتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: پێنتاگۆن بەنیازە هەر دۆلارێک لە پارەی باجدەران، ژیرانە بۆ هێزی شەڕکردن و ئامادەیی خەرج بکات.

ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ بوو لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە تیایدا سەرۆکی ئەمەریکا بودجەیەکی نزیک لە پەسەندکراوی ڕاگەیاند، کە نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلارە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا، ئەم بودجەیە دەبێتە گەورەترین بودجەیە کە تا ئێستا بۆ سەربازی پەسەند کرابێت.

بەڵام ترەمپ ئاماژەی بەوە نەکردووە کە ئایا ئەو بڕە پارەیە تەنها بۆ پنتاگۆن تەرخان کراوە یان بۆ بودجەی گشتیی بەرگریی نیشتمانییە، کە دەزگاکانی دیکەش دەگرێتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment