ئەردۆغان: فراوانکردنی شەڕی غەززە لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە
سه‌رۆكی توركیا پشتیوانی خۆی و وڵاته‌كه‌ی بۆ سووریا دووپات ده‌كاته‌وه؛ ده‌شڵێت، فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، له پشتوانیكردنی سووریا به‌رده‌وام ده‌بن و له پێناو سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته‌دا خاوه‌ن په‌یمانن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاگرخۆشكردنی شه‌ڕ له غه‌ززه و فراوانكردنی شه‌ڕ له‌و كه‌رته و هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل له پشته‌وه‌ی نه‌خشه نوێیه‌كان به نیازی پاوانخوازی، له به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی هیچ كه‌سدا نییه.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌در عه‌بدولعاتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و به‌گشتیی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان نێوان ئه‌نقه‌ره و قاهیره‌یان تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ دووباره ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فیدان و عه‌بدولعاتی باسیان له دۆخی سوودان و هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌قامگیریی له‌و وڵاته كردووه.