ئێران گومانی لە ئەمەریکا هەیە و مەرج بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ دادەنێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئێران ده‌خوازێت به‌ر له هه‌ر دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ، ده‌ستپێشخه‌ریی ڕاسته‌قینه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ببینێت؛ ده‌شڵێن، تاران مه‌رجی تایبه‌تی بۆ دانوستانی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی و هه‌رێمیی بڵاوی كرده‌وه، تاران ده‌خوازێت به‌ر له هه‌ر دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ، ده‌ستپێشخه‌ریی ڕاسته‌قینه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ببینێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ئێران به‌ر له ده‌ستپێكردنی دانوستانی ڕاسته‌وخۆ، مه‌رجی هه‌یه و مه‌رجه‌كانیشی هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك له سزاكان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سڕكردنی هه‌ندێك له پاره بلۆككراوه‌كانیه‌تی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی به هه‌مان ئاژانسی گوتووه، تا ئێستا هه‌نگاوه‌كان بۆ دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا جێی متمانه نین، ته‌نانه‌ت گومانێكی زۆر له نیازی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: شەممە، 12ـی نیسانی 2025 لە ئاستی باڵا دیدار و دانوستانی ناڕاستەخۆی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمەریکا لە سەڵتەنەی عوممان دەست پێ دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو هەنگاوەی بە دەرفەت و و تاقیکردنەوە ناو بردووه و گوتوویه‌تی، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمەریکایە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران، شاندی باڵای دانوستانکاری ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویکتۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، لەلایەن عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی دەکرێت، بەڵام ئەوەی خاڵی ناکۆکە لە بارەی دانوستانی تاران و واشنتن لە عوممان، ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ بوونی دانوستانەکەیە.
ئەم قسانەی عەباس عراقچی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتی پێشوازیی لە بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی گوتی: ئێستا لە سەروبەندی گفتوگۆ و دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران داین.
ترەمپ ئاماژەی دا، شەممە لە ئاستی باڵا دانیشتنێکی زۆر گرنگ و کاریگەریان دەبێت و گوتیشی: هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن باشترە لە کار و کردەوەی دیکە، ئاشکرایە ئەمە فاکتەرێک نییە، بمەوێت بەکاری بهێنم، چونکە ئێستا چووینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار مەترسیدار.
سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی کردەوە، کە تاران ناتوانێت چەکی ئەتۆم بە دەست بێنێت.