ڕێبەر ئەحمەد: بابەتی کەمپی هۆل تەنیا پەیوەست نییە بە عێراقەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کەمپی هۆل بابەتێکی هەستیار و گرنگە تەنیا پەیوەست نییە بە عێراقەوە، بەڵکو پەیوەستە بە هەموو جیهانەوە.

سێشەممە 8ـی نیسانی 2025، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24ـدا گوتی: ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و کەسوکارانی گرووپی تیرۆرستی داعش، لە کەمپی هۆلدا ماون.

باسی لەوەش کرد، پرۆسەی گەڕاندنەوەی کەسوکارانی داعش لە کەمپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد هەیە، هەروەها کۆمەڵێک دامەزراوەی ئەمنیی ئێستا سەرقاڵی ئەو بابەتەن.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، کەمپی هۆل بابەتێکی هەستیار و گرنگە تەنیا پەیوەست نییە بە عێراقەوە. گوتیشی: دەبێت بە بەشداریی هەمووان کۆتایی بە بابەتی کەمپی هۆل بهێنرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment