دۆما ڕێککەوتننامەی هاوبەشیی ڕووسیا و ئێرانی پەسەند کرد
ئه‌نجوومه‌نی دۆما ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان ڕووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان په‌سه‌ند كرد.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی دۆمای ڕووسی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجیی گشتگیریی هاوبه‌شیی نێوان ڕووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان په‌سه‌ند كرد.
له‌م باره‌وه، ئه‌ندرێ ڕۆدینكۆ، جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی دۆمادا ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به واتای پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی سه‌ربازیی نییه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌روه‌ها گوزارشت له هاریكاریی سه‌ربازیی ئاڵۆگۆڕكراویش ناكات.
جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕوونیشی كرده‌وه، له ڕێككهوتننامهكهدا هاتووه، هه‌ر كاتێك لایه‌نێك ڕووبه‌ڕووی هێرش و دوژمنكاری بووه‌وه، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه هاریكاری پێشكه‌ش به لایه‌نی هێرشكار ناكات.