مه‌حموود عه‌باس داوا له حه‌ماس ده‌كات چیتر پاساو نه‌داته ئیسرائیل
سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین داوا له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌كات، چیتر پاساو نه‌داته ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانی له دژی كه‌رتی غه‌ززه.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد، به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت و چیتر پاساو نه‌داته ئیسرائیل بۆ هێرشه‌كانی له دژی كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین به پێویستی زانیوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس پابه‌ندیی هه‌ڵوێستی فه‌رمی فه‌ڵه‌ستین و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بێت و هه‌ر بڕیارێكی تاكلایه‌نه و نابه‌رپرسیارانه ڕابگرێت.
سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل پرسی بارمته‌كانی قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی.