ئیندۆنیزیا پێشنیازی وەرگرتنی بەشێک لە دانیشتووانی غەززە دەکات

پرابۆو سوبیانتۆ، سەرۆکی ئیندۆنیزیا ، ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشێوەیەکی کاتی پێشوازی لەو فەڵەستینیانە بکات کە بەهۆی شەڕی غەززە زیانیان بەرکەوتووە.

لێدوانەکەی سوبیانتۆ لە سەرەتای گەشتێکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری پرابۆوە ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئیندۆنیزیای ئاگادار کردووە بەخێرایی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی فەڵەستینی و لایەنەکانی دیکە سەبارەت بە چۆنیەتی چۆڵکردنی فەڵەستینییە زیانلێکەوتووەکان و گواستنەوەیان بۆ ئەندەنوسیا بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەین بۆ وەرگرتنی برینداران و ئەو منداڵانەی کە بێ کەسن.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کەسانە بەشێوەیەکی کاتی لە ئیندۆنیزیا دەبن تا برینەکانیان ساڕێژ دەبن و دۆخی غەززە سەلامەت دەبێت بۆ گەڕانەوەیان.

دەشڵێت: ئیندۆنیزیا دەیەوێت ڕۆڵی خۆی لە گەڕان بەدوای چارەی کێشەکانی غەززەدا بەهێزتر بکات.

ئاژانسی هەواڵی ئەنتارای ئیندۆنیزی لە زاری سوبیانتۆوە بڵاویکردەوە، "مەرجی یەکەم ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەمە ڕازی بن. دووەم: بەشێوەیەکی کاتی لێرە دەبن تا چاک دەبنەوە. دوای ئەوەی چاک دەبنەوە، و بارودۆخی غەززە ڕێگەی پێدەدات، دەبێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان".

جهەروەها پێموایە ئەمە هەڵوێستی حکوومەتی ئیندۆنیزیا  و بۆیە دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ سەرکردەکانی ناوچەکە بکەم.

جاکارتا پشتیوانی لە چارەی دوو دەوڵەتی دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێی ئیسرائیل و فەڵەستین.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment