"هەموو دەستەواژەیەکی خۆشەویستی رێگەپێدراوە لەسەر دیوارەکانی هەولێر"
.jpg)
K24 - هەولێر
لەسەر بەشێکی دیوارەکان لە هەولێر، نووسینی پەیامی خۆشەویستی تاکە شێوازی دەربڕینی رازی دڵە بۆ هەندێک کەس.
ئاژانسی فرانس پرێس چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو پەیامانە نیشاندەدەن، بەشێکیان بە زمانی کوردی و بەشێکی دیکەشیان بە عەرەبی بە بۆیەی سووری گەش و شین نووسراون.
ئاژانسەکە لەبارەی ئەو پەیامانەوە نووسیویەتی "نووسینەکان ژیانێکیان بەبەر هەندێک راڕەوی داخراو و ماڵدا کردووە، کە کەس لێیان ناژی".
بەشێکی نووسینەکان کاتیان لەگەڵدایە و، بەشێکی دیکەشیان نیشانە و دڵیان لەگەڵە لەجێگەی ناوی نووسەری پەیامەکە و دڵدارەکەی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)