ڕاوێژکاری ئەڵمانیا: کۆتایی بە کۆچی نایاسایی دەهێنین
ئەڵمانیا لە بەرانبەر پێناسەی گومرکی لەلایەن ئەمەریکاوە ڕایگەیاند: وەڵامێکی هاوبەشی پێناسەی گومرکی ئەمەریکا و چین دەدەینەوە.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: کۆتایی بە کۆچی نایاسایی دەهێنین و وەڵامێکی هاوبەشی پێناسەی گومرکی ئەمەریکا و چین دەدەینەوە.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەخت لەوە دەکاتەوە "پاڵپشتییەکی گشتگیر لە ئۆکرانیا دەکەین."
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی چین لە وەڵامی باجە گومرکییەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025 ، ڕێژەی باجی گومرکی بەسەر کەلوپەلەکانی ئەمەریکا لە %34ـەوە زیاد دەبێت بۆ بە 84%.
ئاماژەشی داوە ، نزیکەی شەش کۆمپانیای ئەمەریکاییان خستووتە نێو لیستی ڕەشەوە و 12 کۆمپانیای دیکەش خستە ژێر چاودێریی حکوومەتەوە.
هەرلە دوای ڕاگەیاندنی پێناسەی گومرکی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە، ژمارەیەک وڵات هەڵوێست و ناڕازیی خۆیان دەربڕی، یەکێک لەو وڵاتانە ئەڵمانیا بوو، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، دوایین باجەکانی ترەمپی بە هێرشکردنە سەر سیستەمێکی بازرگانی و خۆشگوزەرانیی لە سەرانسەری جیهاندا، ناو برد.
ئاماژەشی دا، ئەگەر دانوستانەکان لەبارەی پێناسە گومرکییەکان شکستیان هێنا، ئەوە یەکیتیی ئەورووپا وەڵامی ئەو باجانە دەداتەوە.