ترەمپ: گەر نەگەینە ڕێککەوتن کردەی سەربازی دژی ئێران دەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەگەر لە دانووستان نەگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ئەوا کردەی سەربازی دژی ئێران بەتەواوی دەگرینەبەر.

ترەمپ گوتیشی: ئەگەر پێویست بوو کردەی سەربازی بە ڕەهایی دەکەم.

دەشڵێت: ئەگەر دەستوەردانی سەربازیی پێویست بێت، دەستوەردانی سەربازی دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئیسرائیل بەشداریی لەم کارەدا دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، کاتی پێویست نییە، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ترەمپ ئەم لێدوانەی پێش دانوستانی هەفتەی داهاتوو لە نێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران لە عومان کە بڕیارە ڕۆژی شەممە بکرێت، دا.

سەرۆکی ئەمەریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند دانوستانەکان "ڕاستەوخۆ" دەبن، لە کاتێکدا تاران دەڵێت: دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بە "ناڕاستەوخۆ" دەبێت.

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ چوارشەممە دووپاتی کردەوە وڵاتەکەی "هەوڵی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نادات" و ئاماژەی بە ئەگەری وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا لەو وڵاتە کرد ئەگەر هەردوو وڵات بتوانن بگەنە ڕێککەوتن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment