پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرایەوە
17ـەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بە دروشمی "جیهان بە کوردی دەدوێت" کردەوە، لە ڕێوڕەسمێکدا لە 9ی نیسانی 2025، لەلایەن سەرۆک بارزانی کرایەوە، زیاتر لە 350 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 22 وڵاتەوە بەشداری پێشانگەکەن و هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆر دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب 10 ڕۆژ بەردەوامە و ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تا 08:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.
وێنە: ئیسلام هیرۆ











