کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی  نمە بارانی پچڕپچڕ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-4-2025،  ئاسمان هەور و تۆز و خۆڵ بێت، هەروەها ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە، کە هەندێ كات لە كاتی باران تێكەلەی تۆز و خۆڵ دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە، هەروەها پێشبینی دەکرێت بارانەکەی ئەمڕۆ لە نێوان 3 بۆ 5 ملم لە ناوچە جیاجیاکان ببارێت. پلەکانی گەرماش بە نزیكەی 3 تـــا 5 پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمتر دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی هەینی، 11-4-2025، ئاسمان نیمچە هەور بێت، لە ناوچە شاخاویەكان هەورى تەواو دەبێت، ئەگەری تاوە باران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاویە بەرزەكان هەیە . پلەکانی گەرماش نزیكە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی 
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی 
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی

 
Fly Erbil Advertisment