چەند بەڵگەنامەیەک.. سی ئای ئەی 10 ساڵ به دوای هیتلەردا گەڕاوە لە ئەمەریکای باشوور

ڕۆژنامه‌یه‌ك ئاماژه به چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن و تێیدا باس له‌وه كراوه، له دوای جه‌نگیی دووه‌می جیهانی بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به دوای هیتله‌ردا گه‌ڕاون.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی (CIA)ـی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیی ئاشكرا كردووه و تێیدا خراوه‌ته ڕوو، له دوای جه‌نگیی دووه‌می جیهانییه‌وه بۆ ماوه‌ی ده ساڵ به دوای ئه‌دۆڵف هیتله‌ردا گه‌ڕاون له ئه‌مه‌ریكای باشوور.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی ئه‌رجه‌نتین نیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی له‌باره‌ی نازییه هه‌ڵاتووه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته له ساڵی 1945ـدا هه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكی پێی وابوو هیتله‌ر له دوای كه‌وتنی به‌رلین له 1945، ناسنامه‌یه‌كی خوازراوی به‌كار هێناوه و بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی له هۆتێلێكی ئه‌رجه‌نتین شاردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، خاوه‌نی هۆتێله‌كه لایه‌نگریی نازییه‌كان بووه و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ هیتله‌ر هه‌بووه و ساڵانه له ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، (CIA) ساڵی 1955 به‌رده‌وام بووه له گه‌ڕان به دوای هیتله‌ردا له ئه‌رجه‌نتین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زانیاریی له سه‌ربازێكی نازیی به ناوی فیلیپ سیترۆین وه‌رگرتووه، كه گوتبووی هیتله‌ر له كۆڵۆمبیایه و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نه‌پچڕاوه.