کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: نزیکەی 18 ملیۆن کارتی بایۆمەتری دابەش كراوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە دوای کردنەوەی تۆماری دەنگدەران زیاتر له 140 هه‌زار هاووڵاتی داتاکانیان نوێ کردووەتەوە؛ ده‌شڵێت، نزیکەی 18 ملیۆن کارتی بایۆمەترییان دابەش كردووه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، له 25ـی ئاداره‌وه ده‌ستیان به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كردووه و له‌و كاته‌وه تاوه‌كوو ئێستا 140 هه‌زار و 370 هاووڵاتیی داتاکانیان نوێ کردووەتەوە و له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا له‌دایكبووانی ساڵی 2007ـی تێدایه، كه ژماره‌یان حه‌وت هه‌زار و 123 كه‌سه.
جومانە غەلای ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوه‌كوو ئێستا 17 ملیۆن و 999 هه‌زار و 283 كارتی بایۆمه‌ترییان دابه‌ش كردووه.
غەلای گوتووشیه‌تی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی مافی ئەو دەنگدەرانەی کە پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە بۆ دڵنیابوونه‌وه لە بەشداریکردنیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."