هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت: هەڵبژاردن به هه‌مان یاسای ئێستا بەڕێوە بچێت

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كاته‌وه به پێی هه‌مان یاسای ئێستا و به‌بێ هیچ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هاوپه‌یمانییه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئهمڕۆكهیدا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان كردووه‌ته‌وه به پێی هه‌مان یاسای ئێستا و به‌بێ هیچ گۆڕانكاری و هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ك.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت.