واشنتن سزا بەسەر ئەو لایەنانەدا دەسەپێنێت کە کەشتی سێبەری ئێران بەڕێوەدەبەن

ئەمەریکا ڕایگەیاند، سزای بەسەر خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە 30 کەشتیی گواستنەوەی نەوتی ئێران لە چوارچێوەی کەشتی سێبەر بەڕێوەدەبەن.

سزاکان بەسەر جۆگڤیندەر سینگ برار، هاووڵاتی هیندی بنکەکەی لە ئیماراتە، دوو لە دامەزراوە کە بنکەکانیان لە ئیمارات و دوو دامەزراوەی هیندستانیش سەپێندرا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات، کەشتییەکانی بێرار نەوتی ئێران لە ئاوەکانی دەریای عێراق، ئێران، ئیمارات و کەنداوی عومان دەگوازنەوە.

سکۆت بێزێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا گوتی: ئێران پشت بە تۆڕێک لە کەشتیوان و ناوەندگەرە وەک بارار و کۆمپانیاکانی دەبەستێت، بۆ ئەوەی بتوانێت فرۆشتنی نەوتەکەی و دابینکردنی بودجەی چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی خۆی دابین بکات.

پێشتر ئیدارەی ئەمەریکا سزای بەسەر کەسێک و پێنج قەوارەی بنکەکەی لە ئێراندا سەپاند و تۆمەتباری کردبوون بە پاڵپشتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سزاکان بەسەر ئەو کەسەکاندا سەپێنراون بەهۆی پاڵپشتیکردنیان لە دامودەزگاکانی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەنێویاندا کۆمپانیای تەکنەلۆجیای سەنتەرفۆجی ئێرانی (تێسا) کە لقێکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانە.

وەزارەتەکە باسی لەوەش کردووە کۆمپانیای تۆریۆم ئینێرجی، کۆمپانیای بیناسازی و پەرەپێدانی ڕیاکتۆری پارس (سترا پارس) و پیشەسازییەکانی ئازەراب بە هۆی خاوەندارێتی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەستنیشان کراون.

 
Fly Erbil Advertisment