هاکان فیدان: پلانی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان لە زێدی خۆیان ڕەت دەکەینەوە

 وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە هەرچی زووە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت.

هەینی، 11ـی نیسانی 2025، لە میانی بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئەنتاڵیا لە تورکیا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەندرێت و پشتیوانی لە پرۆسەی ئاگربەست دەکەین، کە بە دەستپێشخەری قەتەر، میسر و ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان جەختی لەوە کردەوە، هەرچەشنە پلانێک بۆ دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە زێد و نیشتمانی دایک، ڕەت دەکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئەنتاڵیا لە تورکیا دەستی پێ کرد و بڕیارە تاوەکوو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، لە کۆڕبەندەکە، سەرۆک کۆماری تورکیا و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین سەرکردەی دیکەی وڵاتان بەشدارن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment