فوئاد حوسێن: عێراق بە وردی چاودێری پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکات

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ قه‌یرانی سووریا به پێویست ده‌زانێت و ئاماده‌یی عێراقیش بۆ سه‌قامگیریی هه‌رێمی و كۆتاییهێنان به ململانێ چه‌كدارییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.
هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له په‌راوێزی به‌شداریی له چوارەمین کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا به ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه توركییه‌كانی گوت، قه‌یرانی سووریا پێویستی به چاره‌سه‌ریی گشتیگیری سیاسیی هه‌یه.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان كه عێراق به توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاككردنی كه‌رتی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵات. گوتیشی، عێراق خوازیاری فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاسایش، وزه و وه‌به‌رهێنان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات باسی له‌وه كرد، پشتیوانی له هه‌ر چاره‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماتی ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی هه‌رێمی و كۆتاییهێنان به ململانێ چه‌كدارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی. جه‌ختیشی كرده‌وه، به وردی چاودێریی جووڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتیی له نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشیی نیشتمانی و هه‌رێمی.
هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی چوارەم کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئەنتاڵیا دەبێت کە ئەمڕۆ 11ـی نیسان دەستی پێ‌کرد و تاکوو 13ـی نیسان بە بەشداریی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ گەیشتنی، لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بورهانەددین دەوران و پارێزگاری ئەنتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتووشیه‌تی، بڕیارە فوئاد حوسێن بەشداریی پانێلەکانی کۆڕبەندەکە بکات کە ئەمساڵ بەدروشمی (دەستگرتن بە دیپلۆماتییەت لە جیهانێکی دابەشکراو) بەڕێوە دەچێت و تێیدا بەشداربووان گفتوگۆ لەبارەی هەموو ئەو ئاڵەنگارییانە دەکەن کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، لەگەڵ پەرەدان بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتان.
بڕیارە لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا، فوئاد حوسێن دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسی باڵای وڵاتانی جیهان هەبێت بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە.