ئەمەریکا: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان وه‌به‌رهێنانی دیكه‌ی به‌دوادادێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ماركۆ رۆبیۆ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی ده‌ستبه‌جێ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت كرده‌وه.
هەینی 11ـی نیسانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ماركۆ ڕبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ماركۆ ڕوبیۆ جه‌ختیی له گرنگی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مەریكا و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هەروەها جه‌ختیشی له فراوانكردنی ده‌رفه‌تی بازرگانی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرده‌وە.
وەزارەتەکە دەڵێت: هەردوولا جەختیان لە گرنگی دەستبەجێ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوەش کرد، مه‌سرور بارزانی و ماركۆ ڕوبیۆ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستێپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت وه‌به‌رهێنانی دیكه‌ی به‌دوادادێت .