ئەردۆغان: تورکیا پشتيوانی لە سووریا دەکات بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان

سه‌رۆكی توركیا به سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌ڵێت، پێشوازیی له‌و هه‌نگاوه‌یان ده‌كه‌ن كه ڕێگریی له تێكدانی دۆخی ئێستای سووریا ده‌كه‌ن؛ پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ ساڵانی داهاتووی سووریا دووپات كرده‌وه.
هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له په‌راوێزی به‌شداریی له چوارەمین کۆڕبەندی دیبلۆماتی ئەنتاڵیا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كۆ بووه‌وه و پێی ڕاگه‌یاند، ساڵانی داهاتوو بۆ سوورییه‌كان، پڕ ده‌بێت له سه‌قامگیری، بووژانه‌وه و ئاشتی.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی، توركیا پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانیان ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ تێكدانی دۆخی ئێستای سووریا و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی.
سه‌رۆكی توركیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره له پشتیوانی دیپلۆماتی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هاوكات دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، توركیا هه‌وڵی به‌هێزكردنی هاریكارییه ئابووری و بازرگانییه‌كان ده‌دات له‌گه‌ڵ سووریا.