نێچیرڤان بارزانی بۆ شەرع: لە پشتیوانیکردنت بەردەوام دەبین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پێزانیم بۆ کارەکانی ئەحمەد شەرع لە بەرانبەر یەکگرتوویی سووریا هەیە و لە پشتیوانیکردنی بەردەوام دەبین.
هەینی 11ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیوویەتی: خۆشحاڵ بووم کە لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆبوومەوە.
هاوکات دەڵێت: لەگەڵ شەرع باسمان لە دۆخی سووریا کرد و شەرع دیدگای خۆی بۆ سووریای داهاتوو کە هەموو گەلەگەی لەخۆ بگرێت خستەڕوو.
نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، پێزانیم بۆ کارەکانی ئەحمەد شەرع لە بەرانبەر یەکگرتوویی سووریا هەیە و لە پشتیوانیکردنیشی بەردەوام دەبین.
باسی لەوەش کرد، هەردوولامان پابەندبوونی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامی داعش دووپات کردەوە. گوتیشی: خۆشحاڵبووم بە پابەندبوونی شەرع بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.
I was pleased to meet with President Ahmed al-Sharaa in Antalya. We discussed the situation in Syria where he shared his vision for a future Syria that embraces all its people. I commended his inclusive approach and assured him of our continued support.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 11, 2025
We also reaffirmed our… pic.twitter.com/JnEi7nspL2