سبەی دۆزینەوەی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئەنفالکراوان لە کەرکووك ڕادەگەیەنرێت

دوابه‌دوای به‌دواداچوونێكی زۆر و دوای سێ مانگ له گه‌ڕان، گۆڕستانێك له كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك گۆڕی ئه‌نفالكراوانی تێدایه و بڕیار وایه سبه‌ی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاریی له‌م باره‌وه بخرێته ڕوو.
ماوه‌یه‌كه به‌دواداچوون بۆ شوێنی گۆڕی ئه‌نفالكراوان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت و دواجار هه‌ینی، 11ـی نیسانی 2025، توانرا گۆڕستانێك له كه‌ركووك بدۆزرێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك ڕووفاتی ئەنفالکراوانی تێدا نێژراوە و تا ئێستا بە شاراوەیی ماوەتەوە.
گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورەدەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و ڕووبه‌ره‌كه‌ی 100 دۆنم زه‌وی ده‌بێت و زیاتر لە 1000 گۆڕی تێدایه و هەموو گۆڕەکان بەبێ کێلن و بە ئەستەم دیارە کە گۆڕن.
بە پێی بەدواداچوونەکان، به ڕێژه‌ی 80%ـی گۆڕەکانی ئەو گۆڕستانە، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئەنفالکراوانن و به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕژێمی به‌عس 100% ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌و گۆڕانه گۆڕی ئه‌نفالكراوانن.
بڕیار وایه سبەی شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنێ ناشتنی ڕووفاتەکان و بەڵگەکانی ڕژێمی بەعس و زۆر شتی دیکە بخرێته ڕوو و دواتر سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكرێت.