ڕوانگەی سووری: لەم ساڵدا 673 کەس لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا بوونەتە قوربانی

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 650 كه‌س له‌وه‌ته‌ی ساڵی نوێوه له ناوچه جیاجیاكاندا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕه‌وه كوژراون و بریندار بوون.
شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی سه‌د ڕۆژی ڕابردوو و له‌وه‌ته‌ی ساڵی نوێیوه، 335 هاووڵاتی سووری له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ، كوژراون، كه 71ـیان منداڵ و 17ـیان ئافره‌ت بوون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 338 كه‌سی دیكه كه 140ـیان منداڵن و سێی دیكه‌یشیان ئافره‌ت بوون، برینداربوونه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هاوكات ده‌سه‌ڵاتداران و ڕێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان به كه‌مته‌رخه‌م ناو ده‌بات له ئاست به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانیان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕ.