عراقچی: ئەمەریکا دەیەوێت بە زووترین کات ڕێککەوتن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران‌دا بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمەریکا و ئێران نزیکن لە گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ناوەرۆکی دانوستانەکەیان. دەشڵێت، ئەمەریکا مەبەستێتی لە زووترین کاتدا، ڕێککەوتن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران‌دا بکرێت.
شەممە 12ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دانوستانی نێوان ئەمەریکا و وڵاتەکەی لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، ڕایگەیاند: ئەمەریکا بە زووترین کات دەیەوێت ڕێککەوتنێکی نوێ و ئەرێنی لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران‌دا بکات.
هەروەها ئاماژەشی دا، ئەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵکو پێویستی بە ویست و نیازپاکی هەردوو لایەنی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکە هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەمەریکا و ئێران نزیکن لە گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر ناوەرۆکی دانوستانەکەیان.
هاوکات عراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ویتکۆف، لە کەشێکی ئەرێنی و ڕێزگرتن لەگەڵ یەکتر بەڕێوە چوو؛ ئاماژەشی داوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر بنەمای هەماهەنگی زیاتر، دێدگای ئێرانی لەبارەی کێشەکان بە ڕوونی خستەڕوو.
دووپاتیشی کردووتەوە، ئەمەریکا و ئێران بڕیاریان دا، لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ جاری دووەم کۆببنەوە.
لایخۆشیەوە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی, دووپاتی کردووە کە دانوستانەکە لەگەڵ ئێران ئەرێنی بوو; گوتیشی: ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە واشنتن و بەر لە بەڕێوە چوونی قۆناغی دووەمی دانوستانەکە، ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکەم.
هەر ئەمڕۆ شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، ئاژانسی (ته‌سنیم)ـی ئێران له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، دانوستانی شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی بوو.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، دانوستانه‌كانی گەڕی یه‌كه‌م بە شێوەییەکی ناڕاستەوخۆ بوو و هاوکات دوو كاتژمێری خەیاندووە و لە دوو هۆڵی جیاشدا به‌ڕێوه چووە.
لە هەمان کاتدا، دوای کۆبوونەوەکە عراقچی و ویکۆف، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چەند قسەیەکیان گۆڕیوەتەوە.
هەروەها عراقچی ڕاشیگه‌یاندبوو، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاندبوو، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی. گوتووشیه‌تی، دانوستانه‌كان له كه‌شێكی دۆستانه بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌ڕێوه چووه.
Constructive and promising round of indirect talks with US Special Envoy @SteveWitkoff, kindly hosted and mediated by my brother @badralbusaidi of the Sultanate of Oman.
— Seyed Abbas Araghchi (@araghchi) April 12, 2025
The talks were conducted in an atmosphere of mutual respect.
I elaborated Iran's viewpoints in a firm yet…