فەرەنسا.. سکاڵای یاسایی لەسەر ئەحمەد شەرع تۆمار کرا

پارێزه‌رێكی فه‌ره‌نسی له داواکاری گشتیی فەرەنسا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی تۆمار ده‌كات؛ هۆكاری ئه‌م سكاڵایه په‌یوه‌ندیی به ڕووداوی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریاوه هه‌یه.
شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، پارێزه‌رێكی فه‌ره‌نسی داواکاری گشتیی فەرەنسا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و چه‌ند وه‌زیرێكی حكوومه‌ته‌كه‌ی تۆمار كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، داواکاری گشتیی فەرەنسا بە تۆمەتی "جینۆساید و نەتەوەیی" و تاوانی دژی مرۆڤایەتی، به‌تایبه‌تی له دژی كۆمه‌ڵكوژیی عه‌له‌وییه‌كان له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا سكاڵاكه‌ی تۆمار كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، پارێزەر پێدرۆ ئەندروخار سكاڵاكه‌ی بە نوێنه‌رایه‌تی "كۆمه‌ڵگه‌ی فەرەنسی - عەلەوییەکان" تۆمار کردووە و تێیدا هاتووه: "حکوومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی شەرع (هەڵمەتێکی سیستماتیکی دژی ئەندامانی تائیفه‌ی عەلەوی) ئەنجام داوە."
جگە لە شەرع، تۆمەتەکان ئاراستەی هه‌ر یه‌ك له مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره" وەزیری بەرگری، ئەنەس خەتاب" وەزیری ناوخۆ و محه‌ممه‌د جاسم، فەرماندەی فیرقەی 25 كراون.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقییە كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌له‌وین ڕووی دا و دواتر پێكدادانه‌كان جه‌بله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه قوربانی.
تائیفه‌ی عه‌له‌وی حكوومه‌تی سووریا به ئه‌نجامدانی زیاتر له 50 كۆمه‌ڵكوژیی تۆمه‌تبار ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆمهڵكوژییانهدا لانی كه‌م دوو هه‌زار و 500 كوژراون.