بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە ناوەڕاستی میانمار ڕووی دا

ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریایی ناوەڕاست (EMSC) ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە لە ناوەڕاستی میانماری دا و هیچ زیانێکی گیانی ماڵیی نەبووە.

بوومەلەرزەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، کاتژمێر  2:25 خولەک، لە دووری 84 کیلۆمەتر لە باشووری شاری مەندالای ڕووی داوە کە نزیکەی 1.2 ملیۆن کەسی تێدایە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە قوڵایی 35 کیلۆمەتر بووە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانی ماددی بڵاو نەکراوەتەوە.

لە 28ی ئادار بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە میناماری دا و دانیشتوانی پێنج وڵاتی دراوسێ هەستیان بە بوومەلەرزەکە کرد.

بەپێی دوایین ئامارەکان، بوومەلەرزەکەی پێشوو زیاتر لە سێ هەزار و 600 کەس گیانیان سپاردووە و نزیکەی پێنج هەزار کەسی دیکەش برینداربوون و چەندان کەسی دیکەش تاکوو ئێستا بزرن.