رێواز فایەق: پێنج مانگە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکراوە چونکە دەست و پێم پێوەند بوو
داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان دەکات

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا داوای لێبوردن لە خه‌ڵكی كوردستان دەکات و دەڵێ "دەست و پێم پێوەند بوو".
رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لەدەستپێکی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگه‌یاند: "من وەکو سەرۆکی پەرلەمان، گیرۆدەی ئەو قەیرانە سیاسییە بووم کە هێنراوەتە نێو پەرلەمانی کوردستان. پێنج مانگە دانیشتنی پەرلەمان نەکراوە لەبەرئەوەی من دەست و پێم پێوەند بووە، نەمتوانیوە دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەم".
سەرۆکی پەرلەمان بە دەنگێکی بەرزەوە لە پەرلەمان گوتی "ئەگەر هۆکارێک هەبووبێت بۆ ئەنجامنەدانی کۆبوونەوە لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا، خەتای سەرۆکی پەرلەمان بووە، دۆخێکی سیاسیی ناجۆر وایکردووە سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە نەکات".